ئاگر لە 10 شوێنی پارێزگای هەڵەبجە كەوتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی هەورەبروسكە و ڕەشەباوە لە 10 شوێنی پارێزگای هەڵەبجە ئاگر كەوتوەتەوە و حەوتیان كۆنترۆڵكراوە.

نقیب زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ بەهۆی ئەو شەپۆلی هەورە بروسکە و ڕەشەباوە، ئاگر لە چەندین شوێنی پارێزگای هەڵەبجە کەوتوەتەوە، کە سەرجەمیان 10 ئاگر بووە و تا ئێستا حەوتیان کۆنتڕۆڵ کراوە”.

باسیلەوەشكرد، “بەهۆی ڕەشەباوە، زیان بەر گەنمی جوتیاران كەوتووە و سێ ئاگر لە وشکەناو و یاڵانپێ و ملەی دارێی نەوڕۆڵی کۆنتڕۆڵ نەکراون، لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانمان خەریکی کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو سێ ئاگرەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share