بە درۆن بۆردومانی ناڵپارێز كرا

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن بۆردومانی سنووری ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن كراوە و گوندنیشینانی سنوورەكە سەلامەتن.

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 5:45 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، توركیا بە درۆن هێرشی كردووەتە سەر گوندی (بەیانە) لە سنووری ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن.

ئاشكرایكرد، گوندنیشینانی سنوورەكە سەلامەتن، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییانی سنوورەكە دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share