هەڤاڵ ئەبوبەكر: پێشنیازمان كردووە یەك سەبەتەی دارایی لە هەرێمی كوردستان هەبێت

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشنیازمان كردووە یەك سەبەتەی دارایی لە هەرێمی كوردستان هەبێت و دەشڵێت، حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە تا پەسەندكردنی یاسای بودجە ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوامدەبێت.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی 17ی ئایاری ساڵی رابردووشدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی داوامانكرد یەك سەبەتەی دارایی لە هەرێمی كوردستان هەبێت و سەرجەم داهاتەكان بخرێنە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و بە یەكسانی و بەپێی پێویستی و پڕۆژەكان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە تا پەسەندكردنی بودجە پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا ئەحمەد: بەپێی رێنماییەكان لە مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، زۆرینەی مامۆستایان سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان كە بەیەك مووچە ناچنەوە هۆڵەكانی…
Total
0
Share