هێزەكانی پۆلیس 11 قوماربازیان لە كافتریایەكدا دەستگیركرد

ئەمشەو پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی بەغداد 11 قوماربازیان دەستگیركرد كە لە كافتریایەكدا سەرگەرمی قوماركردن بوون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، كافتریاكە لە ناوچەی بەغداد جەدیدەی باشووری بەغدادە و كەلوپەلی قوماركردنی تیادا دانراوە و ئەو 11 كەسە لە كاتی قوماركردندا دەستگیركراون.

سەرچاوەكە دەڵێت، “قوماربازەكان لەناو كافتریایەكدا خواردانەوەی كحولییان دەخواردەوە و قوماریان دەكرد و بڕێك پارە دەستیبەسەردا گیراوە”.

ئاشكرایكردووە كە لە هەمان شوێندا “دەستگیراوە بەسەر چەندین پۆستەر و نووسراوی گروپی مەولەوییەكاندا كە دژایەتیی مەرجەعییەتی شیعەكان دەكەن”.

بابەتی پێشتر

"هەڵەیەكی پزیشكی" منداڵێكی نێر لەكاتی لەدایكبووندا دەگۆڕێت بۆ مێینە

بابەتی دواتر

"یاپراخ خوولی تۆپی پێی عێراقی وێرانكرد"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150 هەزار دینار دابەزی. ئێوارەی…
Total
0
Share