فائیز: ئەمریكا لەژێر فشاردایە و دەركردنی هێزەكانی پاشگەزبوونەوەی نییە

پەرلەمانتارێكی شیعەكان دەڵێت، بڕیارەكەی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا مایەی پاشگەزلێبوونەوە نییە، ئێستا ئەمریكا لەژێر فشاردایە.

عامر فائیز، كاندیدی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانە و لە خوولی پێشوودا پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح (كۆكەرەوەی زۆرینەی گروپەكانی حەشدی شەعبی) بوو، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، “بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، مایەی مشتومڕ و پاشگەزلێبوونەوە نییە”.

بەپێی وتەی عامر فائیز، “حكومەتی ئەمریكا كەوتووەتەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەكییەوە بەمەبەستی كشاندنەوەی هێزەكانی لە عێراق”.

وتیشی، لە كۆتایی ئەمساڵدا تەنها ئەو هێزانە دەمێننەوە كە بۆ ڕاوێژكاری و مەشقپێكردن لە عێراق دەبن و ئەمەش بەپێی ڕێككەوتنی هەردوولا كراوە”.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێك لە گروپەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشەیان لە ئەمریكا كرد ئەگەر هێزەكانی لە عێراق نەكشێنێتەوە، ئەوا هێزەكانی ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری ئەوان دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

دینار و عانەت بەکارهێناوە؟

بابەتی دواتر

پلاندانانی عێراق: ستراتیژێکی سێ ساڵیمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری داناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕەزامەندیی تەندروستيی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشە دەرمانی پاڵپشتیكار بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی عێراق كۆبووینەوە و ڕەزامەندی درا…
Total
0
Share