“یاپراخ خوولی تۆپی پێی عێراقی وێرانكرد”

یاریزانێكی لوبنانی دەڵێت، “یاپراخ و ماسی خوولی تۆپی پێی عێراق و یاریزانەكانیان وێرانكردووە”.

محەمەد قەدوح یاریزانی یانەی زەورای عێراقییە و خەڵكی لوبنانە، نیگەرانە لە یاریزانە عێراقییەكان و شێوازی یاریكردن و مامەڵەكردنیان و ڕایدەگەیەنێت، “وامدەزانی زەورا یانەیەكی گەورە و دێرینە، بەڵام شۆكبووم كە بینیم هاندەران پێكهاتەی تیپەكەیان جڵەوكردووە و ئەوان هەڵیاندەسووڕێنن و ڕاهێنەر ونە”.

بەپێی وتەی قەدوح، خوولی تۆپی پێی عێراق لاوازترین خوولی ئاسیایە، یارییەكان تەنها بریتین لە ڕاكردن لەناو یاریگا و شووتلێدان، كەچی یاریزانەكان هەریەكێكیان “خۆی بە میسی ناگۆڕێتەوە”.

یاریزانە لوبنانییەكەی زەورا دەڵێت، “لە هەموو جیهاندا یاریزان بەر لە دەستپێكردنی یاری، خواردەمەنیی سووك دەخوات، تەنها لە عێراقدا نەبێت كە یاریزانەكان تێر ماسی و یاپراخ دەخۆن و دەچنە یاریگاوە، ئەوەش هۆكاری وێرانبوونی خوولی تۆپی پێی عێراق و یاریزانەكانییەتی”.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی پۆلیس 11 قوماربازیان لە كافتریایەكدا دەستگیركرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share