مالكی بۆ سەدر: حكومەت بەو شێوەیە پێكناهێنرێت كە تۆ دەیڵێیت

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وەڵامی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری دایەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەوە و ڕایگەیاند، “ناكرێت حكومەت بەو شێوەیە پێكبهێنرێت كە باسی دەكەن”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر موقتەدا سەدر ڕەخنەی لە لایەنەكانی تری شیعە گرت بەوەی ڕێگربوون لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت لەلایەن سەدر و هاوپەیمانەكانییەوە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشی ڕەتكردەوە كە دژی پڕۆژە یاسای “ئاسایشی خۆراك” بوو.

لە وەڵامی ئەو دوو لێدوانەی ڕێبەری ڕەوتی سەدردا، نوری مالكی ڕایگەیاند، “دەبێت هەمووان لە حكومەتدا بەشداربن” و ڕەتكردنەوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی “لوتكەی پشێوییە”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێداگیریكردنی سەدر لەسەر پێكهێنانی حكومەت بەبێ لایەنەكانی تری شیعەی بە “ئینكاری” ناوبرد و پێیوایە ئەو “ئینكارییە” مەترسییە بۆسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و كاری دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ…
Total
0
Share