“هەڵەیەكی پزیشكی” منداڵێكی نێر لەكاتی لەدایكبووندا دەگۆڕێت بۆ مێینە

كاتێك نیشانەكانی پێگەیشتنی مێینەی بەسەرنەهاتووە، سەردانی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كردووە، لەوێ ئاشكرابووە

دوای بەسەربردنی 20 ساڵی ژیانی بەو جۆرە، پزیشكانی سعودیە ئاشكرایانكرد، “ڕندە” مێ نییە، بەڵكو كۆئەندامی نێرینەی هەیە، وەك ئەوەی ڕاپۆرتێكی كەناڵی (ئەخبارییە)ی سعودیی بڵاویكردەوە.

كەناڵەكە هۆكاری ئەو ئاشكراكردنە دواخراوەی گەڕاندەوە بۆ “هەڵەیەكی پزیشكی لەكاتی لەدایكبووندا” و ئاماژەی بەوەكرد كە “ناسنامەكەی تائێستا بەناوی ڕندە-ەوە ماوەتەوە سەرەڕای داواكاریی گۆڕینی بۆ ڕائید”.

لەگەڵ بوونی شێواندن لەناوچەی زاوزێیدا لەكاتی لەدایكبوونیدا كە لە نەخۆشخانەیەكی حكومی بووە لە ڕیازی پایتەخت، پزیشكان ئاشكرایاننەكردووە ڕندە شبەیلی نێرە، نە مێینەشە.

كاتێك “ڕندە” نیشانەكانی پێگەیشتنی مێینەی بەسەرنەهاتووە وەك هاوشێوەكانی، سەردانی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كردووە، لەوێ ئاشكرابووە كە كۆئەندامی نێرینە لەناوەوەیدا بوونی هەیە.

ئەو قوربانییە دەڵێت، “لە سەرەتادا هەستێكی نامۆ بوو، وەك ئەوەی درۆیان لەگەڵ كردبم، چونكە نامەنتیقی بوو بۆم، وەك ئەوە وابوو بگەڕێمەوە خاڵی سفر لە ژیانمدا. ناوی نوێ و ناسنامەی نوێ، بێ هاوڕێ و كەسی نزیك”.

بەپێی كەناڵەكە، سكاڵا بۆ وەزیری پێشووی تەندروستیی سعودیە بەرزكراوەتەوە، بەڵام تائێستا ئەنجامی لێكۆڵینەوە ڕانەگەیەندراوە.

عەبدوڵا شبەیلی-ی باوكی وتی، “لە سەرەتای لێكۆڵینەوەوە لەگەڵ كاروباری تەندروستی لە پەیوەندیدام، زیاتر لە شەش مانگە، تائێستا دۆسیەكە و پزیشكانی بەرپرسی لەدایكبوونەكەیان نەدۆزیوەتەوە. دەڵێن سەفەریان كردووە یان مردوون” دەپرسێت “بە مێشكی كێدا ئەچێت نەخۆشخانەیەك پارێزگاری لە ئەرشیفەكەی نەكات؟”.

قوربانییەكە دەڵێت، پێویستە نەشتەرگەری بۆ بكرێت بۆ دەرهێنانی كۆئەندامی زاوزێی جگە لە نەشتەرگەریی جوانكاری، پزیشكێكیش پێشنیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییانە بچێتە بەریتانیا “پزیشكەكە ئەو نوسراوەی بەرزكردەوە و داوای سەفەركردنەكەی لە بەرپرسان كرد، بەڵام ڕەتكرایەوە”.

بابەتی پێشتر

عەبدولـلەتیف ئەحمەد دادگاییدەكرێت و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

هێزەكانی پۆلیس 11 قوماربازیان لە كافتریایەكدا دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share