لەبارەی زۆریی نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە هەولێر بەراورد بە شارەكانی دیكەی هەرێم زۆر زیادیكردووە و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی شارەكە هۆكارەكەی ڕووندەكاتەوە.

ڕوونكردنەوەكە لەكاتێكدایە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاكە گلەییان لەبارەی جیاوازی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بەراورد بە شارەكانی سلێمانی و دهۆك كردووە.

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە مانگى ڕابردوودا لە شارى سلێمانی (21) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە و موەلیدەکان (90) کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بە بڕى پێنج هەزار دینار دیاریکراوە.

لە دهۆک (17.5) تاوەکو (18) کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و موەلیدەکان (195) کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر (11,250) دینار دیاریکراوە، وەك ئەوەی لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، لە شارى کارەبای نیشتمانی (15.5) تاوەکو (16) کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و موەلیدەکان بە تێکرای (245) کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان (10,000) بۆ (12,750) دینار دیاریکراوە، ئەوە جگە لەو گەڕەکانەی لەسەر داوای خۆیان هەر کات کارەبای نیشتمانی بڕابێت، موەلیدەکانى گەڕەک کارەبای پێداون، لای ئەوان موەلیدەکان (275) کاتژمێر کارەبایان داوە و نرخی یەک ئەمپێریش (13,750) دینار دیاریکراوە.

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوەى بۆتە هۆکارى جیاوازی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە نێوان شارەکانى هەرێمى کوردستان، تەنها جیاوازى کەم پێدانى کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بووە لە هەولێر.

بابەتی پێشتر

دەبێتە هۆی مردن.. مەترسییەکانی وەرنەگرتنی بڕی پێویستی نوستن لە شەواندا

بابەتی دواتر

لە بازاڕی هەولێر شەڕ و تەقەكردن ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share