بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی كوردستان جێگەی تاكڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی كوردستان دوای هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرد و رایگەیاند، “یەكێتی بە ستراتیژێكی نوێوە هەنگاو بەرەو پێكهێنانی حكومەت دەنێت، نایەوێت ئەزموونی حوكمڕانییە تاكڕەوەكەی رابردوو دووبارە ببێتەوە، بۆیە هەوڵی ئێمە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی بەرپرسیارە بەرامبەر هاوڵاتییەكانی، حكومەتێكی دادپەروەر كە جیاوازی لە نێوان شارەكاندا نەكات و بە یەك ئاست خزمەتی هەموولایەك بكات”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی كوردستان جێگەی تاكڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە، ئەوەی لە رابردوودا دامەزراوە حكومییەكان لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی و كەسیدا بەكاردەهێنران، كۆتاییهات و چیتر حكومەت نابێت ئەو شوێنە بێت كە تەنها كار بۆ بەرژەوەندیی لایەنێكی دیاریكراو بكات، بەڵكو حكومەتی ئەمجارە هی خەڵكە و هەر دەبێت بۆ خەڵكیش بێت، هەموو هەوڵێكیش لەدەرەوەی ئەو ئیرادەیە، شكستدەهێنێت و یەكێتی رێگای پێنادات”.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و ململانێكانی ناوچەكە، سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، “جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دەكەینەوە لە بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی مافی هەموولایەك، وەكچۆن ئەركی هەموولایەكە بەرامبەر ململانێكانی ناوچەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و نەهێڵن وڵات ببێتە گۆڕەپانی جەنگ و یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان”.

بابەتی پێشتر

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بابەتی دواتر

لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: هەڵبژاردن دواناخرێت

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ گومانێک لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو کاتەی دیاریکراوە نییە. دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد…
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چەندین مۆڵەگەیان تەقێندراوەتەوە.…
Total
0
Share