دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان بە چەندین پارچەی ئامادەكراو بۆ فرۆشتنەوە دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە وتێیدا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنێكی ورد، هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە 21ی ئەم مانگە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بەناوی( س ، ی ، ع ) كە رەگەزی نێرە و چەندین پارچەی ئامادەكراو، ماددەی هۆشبەری لە جۆری ( هێرۆین ) پێبووە، بە مەبەستی فرۆشتنی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبار بەپێ ی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە…
Total
0
Share