دەبێتە هۆی مردن.. مەترسییەکانی وەرنەگرتنی بڕی پێویستی نوستن لە شەواندا

چەندین کەس کێشەی کەمخەوییان هەیە، حاڵەتێک کە چەندها کێشە دروستدەکات و دەکرێت لە دوورمەودادا ببێتە هۆی گیانلەدەستدان.

بەپێی دامەزراوەی ئەمریکیی نوستن “Sleep Foundation”، هەموو پێگەیشتووان کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 64 ساڵدایە پێویستە شەوانە ماوەی 8 بۆ 9 کاتژمێر بنوون، تاکو لە زیانەکانی کەمخەوی بەدووربن.

وەرنەگرتنی بڕی پێویستی نوستن لە شەواندا، لە ماوەی نزیکدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای نوستن، لاوازبوونی توانای یادەوەری، تێکچوونی مەزاج و ئەگەری تووشبوون بە ڕووداوی نەخوازراو لە کاتی شۆفێری و ژیانی ڕۆژانەدا.

جگە لەمە، زیانە دوورمەوداکانی نەنوستن چەند حاڵەتێکی مەترسیدار دەگرێتەوە، وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوین، جەڵتەی دڵ و مێشک، کە هەریەکیان دەکرێت ڕووداوی کوشندە بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانەوە بۆ ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی پێشنیارییان بۆ پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەت بۆ دڵنیابوونەوە لە بەکارنەهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوەیەکی…
Total
0
Share