سەرۆکی حکومەت: یەک ملیۆن و نیو ژەمە ڤاکسین دابینکراوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە توانیویەتی زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دابینبکات، نزیكەی یەک ملیۆنیش دراوە لە هاوڵاتییان.

لە تویتێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڤاکسین وەربگرن و نووسیویەتی، “با پێكه‌وه‌ كوردستان بپارێزین، ڤاکسین وەربگرن”.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش كردووە، “پرۆسه‌ی لێدانی ڤاكسین لە سەرانسەری کوردستان لە 171 سەنتەر بە باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

بەپێی تویتەكەی مەسرور بارزانی، لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا “زیاتر لە یەک ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاکسین لێدراون و 1.5 ملیۆن ژه‌میش دابینكراوه‌”.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا یەک ملیۆن و 37 هەزار و 854 ژەمە ڤاکسین دابەشکراون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 627 هەزاریان ژەمی یەکەمن و زیاتر لە 410 هەزاریشیان ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای…
زیاتر ببینە

نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایدەكات، له ‌ماوه‌ی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 85هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان…
Total
0
Share