کچە کوردێک خەڵاتی لۆریاڵی زێڕینی بۆ ئەدەب وەرگرت

سارا عومەر، کچە نوسەری کورد خەڵاتی لۆڕیاڵی زێڕینی بۆ ئەدەب وەرگرت کە ساڵانە بە یەکێک لە نوسەرە کاریگەرەکانی وڵاتی دانیمارک دەبەخشرێت.

سارا عومەر، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ” من کە ئەو خەڵاتەم وەرگرت یەکەمین نووسەرم، کە پاشخانێکی کوردیی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستم ھەیە، بەر لەمن ئەو خەڵاتە بە کەسێکی ھەڵگری ئەو پاشخانە نەدراوە، ھەروەھا یەکەمین نووسەری پەناھەندەم، کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت، وەکچۆن لە ھەمانکاتدا گەنجترین نووسەرم خەڵاتەکەم پێبەخشرابێت”.

سارا وتیشی، ” بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەوە دەمەوێت جارێکی تر پێ لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ دابگرم، وەکچۆن لە وتارەکەدا لە شاری کۆپنھاگن باسمکرد، لە لای من بەرگریکردن لە ئازادی نووسین و ڕادەربڕین بابەتی ھەرە گرنگیی ئەم سەردەمەی ئێستامانە، ئەم ئازادییە لە ئێستادا لەژێر ھەڕەشەیەکی بەردەوام و ھەمەلایەندایە”.

ئەو کچە نوسەرە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، ” من وەک نووسەرێک ناتوانم ھەرگیز بەرامبەر بەم ھێرش و پەلامارەی ئازادیی نووسین و ڕادەربڕین بەگشتیی و ئازادی مرۆڤ لە ھەموو شێوەکانیدا بەتایبەتی، بێدەنگببم، ئەگەر ڕۆمانەکانی من مانایەکیان ھەبێت ئەوا لە بەرگریکردنییاندایە لەم ئازادییانە و لە ڕێگرتن لە سوکایەتیکردندا بە مرۆڤ، یان کورتکردنەوەی بۆ کەسێک کە خاوەنی ڕا و بۆچوونی خۆی نەبێت و تەنھا گوێیەک بێت بۆ بیستن و دووبارەکردنەوەی قسە و بۆچوونی گەورەکانی”.

خەڵاتی لۆڕیاڵی زێڕین، خەڵاتێکی ئەدەبیی دانیمارکییە، کە لە ساڵی 1949 دا دامەزرێندراوە، ھەموو ساڵێکیش بە یەکێک لە نووسەرەکانی وڵاتی دانیمارک دەبەخشرێت، ئەو لیژنەیەی بڕیار لەسەر بەخشینی خەڵاتەکە دەدات پێکھاتوون لە ڕەخنەگەرانی ئەدەبیی و خاوەن کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو کەمترین کەس و دامەزراوە کاندیدکراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی نەرویجی بڵاویکردەوە، ئەمساڵ کەمترین کەس و دامەزراوە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ. لیژنەی دابەشکردنی…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا…
Total
0
Share