نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندێکی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا

بورهان سۆنمەز، نووسەرێکی خەڵکی باکووری کوردستانە

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندێکی نێودەوڵەتی، کە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و کەلتورییە هەڵبژێردرا.

بورهان سۆنمەز، نووسەرێکی خەڵکی باکووری کوردستانە و لە 87ـەمین کۆنگرەی ناوەندی پێنی نێودەوڵەتیدا بە سەرۆکی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە هەڵبژێردرا.

بورهان سۆنمەز، ڕۆماننووسە، ساڵی 1965 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، بەشی یاسای لە زانکۆی ئیستەنبوڵ تەواوکردووە، یەکەمین ڕۆمانی بەناوی (باکوور) لە ساڵی 2009 لە تورکیا بڵاوکراوەتەوە.

دووەمین ڕۆمانی بەناوی (بێگوناهان) لە ساڵی 2011، سێیەمین ڕۆمانیشی بەناوی (ئیستەنبوڵ) لە ساڵی 2015 چاپکراوە، (هەزارلا) ڕۆمانی چوارەمیەتی کە لە ساڵی 2018 چاپکراوە، دوا ڕۆمانیشی کە بەناوی (بەرد و سێبەر)ە لە ساڵی 2021 چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕۆژانی 20 تا 24 ی ئەیلول، ناوەندی پێنی نێودەوڵەتی، کە لە 147 ناوەندی نووسەرانی جیهان پێکهاتووە، لە 87ـەمین کۆنگرەی خۆیدا کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، نووسەرێکی کورد وەکو سەرۆکی ناوەندەکە هەڵبژاردرا.

سۆنماز تا ئێستا چەندین خەڵاتی ئەدەبیی ناوداری وەرگرتووە وەکو خەڵاتی ئاشتیی 2017  لە نیویۆرک، خەڵاتی ئێبرد 2018 لە لەندەن.

ناوەندی نێودەوڵەتیی پێن لە ساڵی 1921 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دامەرزاوە، لە ئێستادا 147 ناوەندی دیکە ئەندامی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی کەرکوک: 12 کەسی بیانیمان دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە نێو کەرکوک

پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت، 12 کەسی بیانیمان دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بەرەگەزنامەی سوری هاتبوونە نێو کەرکوک. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستیی کوردستان پشتیوانیی بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیاند

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پشتگیریی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من…
Total
0
Share