ڕۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی دوای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی شاره‌زایان، ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی وه‌ک باشترین ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی جیهان بۆ ساڵی 2020 دیاریکرد.
هێرشبه‌ره لاوه‌که‌ی نه‌رویج و یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له ململانێی خه‌ڵاتی باشترین لاوی ساڵ توانیویه‌تی به‌سه‌ر جادۆن سانچۆی ئینگلیزی و ئانسو فاتی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه و ماسۆن گرینوودی به‌هره‌مه‌ندی مانچسته‌ر یونایتد و ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ گوسی دوو ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ربکه‌وێت.
هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له گواستنه‌وه‌کانی زستانی وه‌رزی ڕابردوو به‌بڕی 20 ملیۆن یورۆ له یانه‌ی ڕێدبول سالزبۆرگی نه‌مساییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانییه‌وه کرد.
The full Haaland Haul… so far ⚽ pic.twitter.com/yr81FRCPMy
— Bundesliga English (@Bundesliga_EN) November 18, 2020
زه‌به‌لاحه‌که‌ی نه‌رویج له‌م وه‌رزه‌دا له کۆی 11 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه 11 گۆڵی به‌درێسی یانه ڤیستیڤالیهکهوه تۆمارکردووه و سێ گۆڵی ڕه‌خساندووه، تاوه‌کو ئێستا 29 یاری بۆ یانه ئه‌ڵمانیه‌که کردووه و 27 گۆڵی تۆمارکردووه و شه‌ش گۆڵی ڕه‌خساندووه.
ڕۆژنامه ئیتاڵیه‌که که ساڵانه به‌خشه‌ری خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگدانی ئه‌لیکترۆنی هانده‌ران ئانسو فاتی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی وه‌ک باشترین دیاریکردووه، هه‌روه‌ها ئه‌لیکساندرۆ تۆنالی به‌هره‌مه‌ندی ئیتاڵی وه‌ک باشترین یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ له ئیتاڵیا و ئاسیا براگۆنزی وه‌ک باشترین یاریزانی لاوی کچ دیاریکراون.