(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان یاریی لوتکەی لە ڕۆما بردەوە

ئەمشەو شەممە، یانەی ئینتەر میلان ڕووبەڕوبوونەوەی هەفتەی 16ی خولی ئیتاڵیای بەرامبەر ڕۆما ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئینتەر میلان لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ بووە میوانی یانەی ڕۆما، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 15، 24، 39 لەلایەن هاکان چالهانوگلو، ئیدین دزیکۆ، دێنزیل دومفرێسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی ڕۆما بە 25 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا بەردەوامبوو، بەڵام چانسی جێگیربوونی لە پێگەکەیدا لەدەستدا و بە بردنەوە، یانەکانی بۆلۆنیا، یوڤانتۆس، فیۆرنتینا دەتوانن پیشیبکەون.

بابەتی پێشتر

دەنگی تەقینەوە لە نزیک بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئێران بیسترا

بابەتی دواتر

میدیاكانى توركیا: ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگاری بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share