بێرلسکۆنی پلانی گەورەی هەیە: ئیکاردی و دیبالا و بیلۆتی

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژە بە گەڕانەوەی مێژوویی سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی پێشووی یانەی ئەی سی میلان دەکەن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.

بەپێی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان بۆ تۆڕی “سکای سپۆرت”، بێرلسکۆنیی سەرۆکی یانەی مۆنزا دوای سەرکەوتنی یانەکەی بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، بڕیاریداوە چەند یاریزانێکی گەورە بکڕێت، بەو هەوڵانەش سەرنجی میدیا و هاندەران بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

دی مارزیۆ لەو بارەیەوە ئاماژەی کردووە، دیبالا بێ یانەیە و ئیکاردی لە پاریس جێگەی نابێتەوە، بێرلسکۆنی بە هەلی دەزانێت و لەڕێگەی ئەدریانۆ گالیانی جێگرییەوە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیان دەستی بە دانوستاندن کردووە.

کۆرێری دێلۆ سپۆرت جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری یانەی تۆرینۆ بە هەمان شێوە بێ یانەیە و داواکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share