نیوی: لەدوایین خولانەوەکانی ئەبوزەبی-دا خەریکبوو جەڵتە لێمبدات

ئەندازیار و بەرپرسیاری ئەندازیارانی تیمی ڕێدبوڵ لە پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1، ئەدریان نیوی ئاماژە بە دوایین ساتەکانی پێشبڕکێی ئەبوزەبی و بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانێتی جیهان دەکات.

نیوی لەبارەی پێشبڕکێی ئەبوزەبی جی پی-یەوە بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “هەستێکی بەهێز و ئاڵۆزمان هەبوو لەو پێشبڕکێیەدا، بەرلەوەی ئۆتۆمبێلی سەلامەتی بێتە نێو گۆڕەپانی پێشبڕکێکەوە نزیکبوو هیواکانمان لەباربچن، پاشان ئۆتۆمبێلی سەلامەتی هاتە نێو گۆڕەپان و وادیاربوو دەرگای چانس بەڕووماندا کراوەتەوە، لە تەمەنی وەرزشیمدا چەندین ساتی یەکلاکەرەوە و هەستیار هەبوون، بەڵام ئەو ساتە لەهەموویان بەهێزتر و کاریگەرتر بوو، لەو ساتانەی دوایین خولەکدا خەریکبوو جەڵتە لێمبدات و پاشان لەهۆش خۆم بچم”.

نیوی یەکێکە لە ئەندازیارە هەرە ناودارەکانی بواری فۆرمولا 1، لەگەڵ چەندین تیمی گەورە کاریکردووە و هەمیشە بە دیزاینەکانی توانیویەتی ئوتۆمبێلی خێرا بەرهەمبهێنێت، چەندین ناسناوی چنیوەتەوە، لەئێستادا بۆ تیمی ڕێدبوڵ کاردەکات، کە شۆفێری تیمەکە، ماکس ڤێرشتاپن لەم وەرزەدا ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێنا و لە دوایین خولانەوەی پێشبڕکێی ئەبوزەبی لویس هامیڵتۆنی ئەفسانەی مێرسیدسی خستە دوای خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد. ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌…
Total
0
Share