ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە سعودیە

سەرۆك كۆماری توركیا بەسەردانێك گەیشتە سعودیە و لەلایەن جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا و ڕایگەیاند، “سەردانەكەی دەروازەیەكی نوێیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ڕیاز و ئەنكەرە”.

شەوی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەسەردانێك گەیشتە سعودیە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان، جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا و بڕیارە دوو ڕۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

لە وتەیەكیدا سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، “سەردانەكەی دەرفەتێكە بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ لەنێوان ڕیاز و ئەنكەرە و هەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا بدەن”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە: بە هەوڵی هاوپەیمانان عێراق بودجە بۆ ژمارەیەك پێشمەرگە دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share