هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، بە درێژایی 300 مەتر تونێلی دەربەندیخان سووتاوە تاوەكو پشكنینی تەواوی بۆ نەكرێت تونێلەكە ناكرێتەوە و دەشلێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ كاتی كردنەوەی تونێلەكە ئاشكرادەكرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان تێیدا هاتووە، بەهۆی ئەو ڕووداوەی دوێنێ پێنجشەممەی تونێلی دەربەندیخان بە درێژایی 300 مەتر تونێلەكە سووتاوە تا پشكنینی تەواوی بۆ نەكرێت تونێڵەكە بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا ناكرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلەكان بە تایبەت و بارهەڵگرەكان دەتوانن لەسەر شاخی بەرانانەوە هاتوچۆ بكەن بە ئاراستەی دەربەندیخان بۆ سلێمانی ئۆتۆمبێلی بچووك لە هەردوو سەرەوە دەتوانێت چیای بەرانان بەكاربهێنێت، بەڵام بارهەڵگرەكان بە ئاراستەی سلێمانی بۆ دەربەندیخان لە ڕێگای ناوتاقەوە دەبێت هاتوچۆ بكەن.

ڕۆژی پێنجشەممە تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی كە نەفتای تێدابووە لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و گڕیگرت هاتوچۆكردن لە تونێلی دەربەندیخان داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share