بنیامین ناتانیاهۆ: غەززە دەكەینە دوورگەیەكی وێران

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هەموو هێزی خۆمان بۆ تۆڵەسەندنەوە بەكاردەهێنین و داوادەكەین دانیشتووانی غەززە بچنە دەرەوە چونكە هەر شوێنێك حەماسی لێبێت وێرانی دەكەین”.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمشەو لە پەیامێكی هەڕەشە ئامێزیدا، سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمڕۆی حەماس بۆ سەر وڵاتەكەی دەڵێت، “هەموو هێزی خۆیان بۆ تۆڵە سەندنەوە بەكاردەهێنن و ئەو هێرشانەی رۆژی شەممە باجی قورسی دەبێت”.

هاوكات پەیامێك ئاراستەی لە دانیشتووانی غەززە كرد و دەڵێت،”داوادەكەم بچنە دەرەوە لە شارەكە چونكە هەر شوێنێك حەماسی لێبێت وێرانی دەكەین و شەڕ درێژە دەكێشێت، رۆژانێكی سەخت لە بەردەماندایە، بەڵام سەردەكەوین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی رابردوودا دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان دامەزراوەی سەربازییان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share