فوئاد حوسێن: عێراق ڕێككەوتنی لەگەڵ توركیادا نییە لەبارەی سنوور بەزاندنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی تەنها یەك ڕێككەوتنی لەگەڵ توركیا هەیە كە ئەویش بەزاندنی سنوورەكانە بۆ پێنج كیلۆمەتر و تەنها 72كاتژمێر، بە پێچەوانەوە هیچ ڕێككەوتنێكی دیكەی نییە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ لە میانەی بانگهێشتکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كە لەسەر داوای فراكسیۆنی سەدر بوو سەبارەت بە بەزاندنی سنوورەکان، جەختی كردەوە، عێراق تەنها یەک ڕێککەوتنی هەیە کە دەڵێت، تورکیا دەتوانێت تەنها پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو عێراقەوە.

ڕوونیشیكردەوە، تەنها یەک کۆنووس بوونی هەیە لەنێوان عێراق و تورکیادا کە لە ساڵی 1984 لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە واژووکراوە.

ئاشكراشیكرد، كۆنووسەكە كە تەنها لەسەر وەرقەیەكە ڕێگەی داوە تورکیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە، بەڵام بە مەرجێک کە 72 كاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوە و دوای 72 کاتژمێریش توركیا بکشێتەوە.

بەوتەی وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەو کۆنووسە تەنها بۆ ساڵێک نووسراوە، جگە لەوە عێراق هیچ ڕێککەوتننامەیەکی دیکەی لەگەڵ تورکیا نییە بۆ هاتنە ناوەوەی توركیا بۆ نێو خاكەكەی.

لە شەوی 17ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بۆ سەر ناوچەکانی مەتینا و ئاڤاشین و هەرێمی زاپ دەستپێكردووە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامیی هەیە، ئەوەش نیگەرانی سەركردە عێراقییەكانی لێكەوتووەتەوە و داوای ڕاگرتنی دەكەن.

بابەتی پێشتر

"تاکو پێمنەڵێن کاڵفام".. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

بابەتی دواتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید ڕودیگێری دەوێت؟ چوار هۆکار بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە پارێزگای كەربەلا كاتژمێرێك دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكان كەمكرایەوە. بەپێی نووسراوێكی پارێزگاری كەربەلا…
Total
0
Share