دادگای باڵا دانیشتنێكی تایبەت بە دۆسیەی هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدا

بینای دەسەڵاتی دادوەری فیدڕاڵی لە بەغداد

دادگای باڵا دانیشتنێكی تایبەت بە دۆسیەی هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجامدا و دانیشتنی دووەمی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم دانیشتنی خۆی بەپێكهاتەی نوێ ئەنجامدا و تیایدا چاوخشاندنەوەی بەدوو تانەدا كرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی دادگاكە، یەكەمیان تایبەت بووە بە تانەدان لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و، تیایدا دوای گوێگرتن لە وتەی هەردوولایەن دانیشتنەكە بۆ 4ی ئایاری داهاتوو دواخراوە.

لە 28ی تشرینی یەكەمی 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ڕایكردنی كارەكانی ئەنجومەنەكان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان.

دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا

بەیاننامەكە ڕونیشیكردوەتەوە، تانەی دووەم تایبەت بووە بە ئەنجومەنی شارەوانی كەڕادە و ئەو دۆسیەیە بۆ ڕۆژی 27ی ئەم مانگە دواخراوە.

“شەرعیەتی دیموكراسییان نەماوە” بڕیارێكی پەرلەمان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لەبیربردووەتەوە

 

بابەتی پێشتر

ژنێكی ئێزدی لە دهۆك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دایکێک و سێ منداڵ خنکان

لە پارێزگای سەلاحەدین خێزانێکی شەش کەسی کەوتنە ناو ئاوی دیجلەوە و دوو کەسیان رزگارکران و چواریان خنکان. بەپێی…
Total
0
Share