بۆچی ڕیاڵ مەدرید ڕودیگێری دەوێت؟ چوار هۆکار بخوێنەرەوە..

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری ئەڵمانی، بەرگریکاری یانەی چێڵسی نزیک بوونەتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هەوڵدانی بێوچانی بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە بۆ ئەم یاریزانە چوار هۆکاری سەرەکی لەپشتە.

یەکەم: یاریزانەکە دەتوانێت ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە کە لەم وەرزەدا لە هێڵی بەرگری پێکهاتەی ئەنچیلۆتی دروست بووە، بەتایبەت ئەو کاتانەی یەکێک لە ئالابا، یاخود میلیتاو بەشداریی یارییەکان ناکەن.

دووەم: هاوینی 2022 بۆندی یاریزانەکە لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت، واژۆکردنی بۆندەکەی هیچی تێناچێت، تەنانەت ئامادەبووە مووچەکەشی لەپێناو ڕیاڵدا کەم بکاتەوە.

سێیەم: پێکانی بەردەوامی مێندی ناچاری کردوون بیر لە بژاردەی تەکتیکی نوێ بکەنەوە، ڕودیگێر لە سەنتەری بەرگری هاوشانی میلیتاو یاری بکات، دەیڤید ئالابا بگەڕێتەوە بۆ پێگەی بەرگری باڵی چەپ.

چوارەم: بەهێزی یاریزانە ئەڵمانییەکە لە تۆپی بەرزدا وا دەکات، ئەنچیلۆتی بەتەواوی خۆی لە کێشەی لاوازی بەرگریکارەکانی لە لێدانی سەر و ڕەتکردنەوەی تۆپە بەرزەکان ڕزگار بکات.

بابەتی پێشتر

فوئاد حوسێن: عێراق ڕێككەوتنی لەگەڵ توركیادا نییە لەبارەی سنوور بەزاندنەوە

بابەتی دواتر

"پادشای قەرەجەکان" پارێزگاری لە پشتێنی پاڵەوان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
Total
0
Share