دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە پارێزگای كەربەلا كاتژمێرێك دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكان كەمكرایەوە.

بەپێی نووسراوێكی پارێزگاری كەربەلا تێیدا هاتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكان لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەك كاتژمێر كەمدەكرێتەوە.

لە نووسراوەكە هاتووە، بڕیارەكە لە 1ی تەموزی 2022 تاوەكو 31ی ئابی 2022 كاری پێدەكرێت و دەوامی فەرمانبەران لە كاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی دەستپێدەكات تاوەكو 2ی پاشنیوەڕۆ دەبێت، لەكاتێكدا ئێستا دەوامی فەرمانبەران تا كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆيە و لە دوای 1ی ئەیلولەوە دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكان ئاسایی دەبێـتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: عێراق دەتوانێت بۆ سەربەخۆیی وزە سوود لە نەوت و گازی هەرێم وەربگرێت

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران…
Total
0
Share