لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلارەوە سودانی بڕیاری دا

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی به‌رزی و نزمیی به‌های دۆلار بەرامبەر بە دینار له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانیی عێراقدا كۆبووەوە و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە كۆبووەنەوەكەدا سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە ناوەندێكی نوێی فرۆشتنی دۆلار بكرێتەوە و لە رێگەی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)ـەوە، دۆلار بە هەرزانتر بە بازرگانانی بچووك بفرۆشێت.

بڕیارێكی تری كۆبوونەوەكە، فرۆشتنی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە بە بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی بازرگانان و ئاسانكردنی رێكارەكانی هاوردەكردنی شمەك و كاڵا.

راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاریشیداوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری ده‌سته‌ی باجه‌كان بكات و ژوورەكانی بازرگانی و یەكێتیی پیشەسازییەكان بەشداربن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: لە چەند كاتژمێرێكدا 8 ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن پێشكەشكردووە

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەری ئەلیكترۆنیدا هەشت ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن…
Total
0
Share