پەرلەمانتارێك: پشكی هەرێم بەربەستی بەردەم تێپەڕاندنی بودجەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ناكۆكییەكان لەبارەی پشكی هەرێمەوە بە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە ناودەبات.

رائد مالكی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دابەشكردنی داهاتی نەوت لەنێوان ناوەند و هەرێم دیارترین ناكۆكییەكانە سەبارەت بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە.

مالكی لە لێدوانیكدا بۆ میدیا عێراقییەكان وتیشی، “پرۆژەیاسای بودجە ساز و ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەری”. دووپاتیشیكردەوە، پەسەندكردن و دیاریكردنی وادەی دانیشتنی ئەنجومەن لە چاوەڕوانیی سازانی لایەنە سیاسییەكاندایە.

دواكەوتنی بودجە كاریگەریی نەرێنی لەسەر چالاكییە ئابورییەكان، پەككەوتنی پرۆژەكان، سەرموچە و بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، گرفتی دۆلار و لێكەوتە نەرێنییەكانی دیكە دەبێت، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵەوە ڕوونکردنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدات و ڕایگەیاند، بەرهەمی ئامادەییەکانی…
Total
0
Share