تین هاگ لیستی ئەو یاریزانانەی داوەتە ئیدارەی مانچستەر كە دەیەوێت لە یانەكە بمێنێتەوەو ڕەتیشیكردەوە شێوازی یاریكردنی خۆی بگۆڕێت.
ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ سێ وەرز پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی بە تین هاگ بەخشی.
تین هاگ جەختی كردەوە لەوەی دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەستێرەكان دەكات و ڕەتیشیكردەوە شێوازی یاریكردن و پلانەكانی خۆی بۆ كەس بگۆڕێت.
بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت تین هاگ لیستێكی داوەتە ئیدارەی مانچستەر و داوای كردووە ئەو یاریزانانە بهێڵنەوە و ئەوانەی تر بفرۆشرێن.
تین هاگ یەكێكە لەو ڕاهێنەرانەی بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكانی، پێویستی بە یاریزانی تایبەت و جیاواز هەیە.
بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت هەریەك لە یاریزانان ڕۆناڵدۆ و ڤاران و برۆنۆ و ماكتۆمینای و لۆك شاو و ڕاشفۆرد و فرێد و سانچۆ و ئیلانگا و دیخیا لە لیستی یاریزانە هێڵڕاوەكاندان.