پێكانی مێسی قورس نییە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری ڕاهێنانەكانی یانەی پاریس سانجێرمانی كردووە و پێكانەكەی تێپەڕاندووە.

مێسی لە یاریی ڕابردووی پاریس بەرامبەر ئانجێ بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یاریی بكات.

ئەوكات ڕاگەیاندنەكان پێشبینی ئەوەیان دەكرد مێسی دوو مانگ دووربكەوێتەوە.

بەڵام دواتر دەركەوت پێكانی مێسی قورس نییەو هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ لە یاریكردن دایدەبڕێت.

جگە لە مێسی هەریەك لە یاریزانان ڤیراتی و كیمبیبی و ئەندرێ هێرێرا و كۆرزاوا گەڕاونەتەوە بۆ ڕاهێنانەكان.

بەڵام هێشتا دیالۆ و دراكسلەر و پاریدێس بۆ یاریكردن ئامادە نین و لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیاندان.

بابەتی پێشتر

لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

تین هاگ هەڕەشە لە ئەستێرەكانی مانچستەر یونایتد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share