یۆڤانتۆس ناتوانێت ئالێگری دووربخاتەوە

یانەی یۆڤانتۆس ئەگەر دەستبەرداری ئالێگری ڕاهێنەر ببێت ناچارە 45 ملیۆن یۆرۆ غەرامە بدات.

یانەی یۆڤانتۆس ئاستێكی زۆر خراپ پێشكەش دەكات و یاریی دوای یارییش ئەنجامەكانی خراپتر دەبن.

ئێستا لە خولی ئیتاڵیا هەشتەمی ڕیزبەندی گرتووە و لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش دوو یاریی كردووە هەردووكی دۆڕاندووە.

لەماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەكرا كە ئالێگری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دووردەخرێتەوە.

بەڵام ئێستا ئاشكراكراوە، كە ئەگەر ئیدارەی یوڤی دەستبەداری ئالێگری ببێت، پێویستە 45 ملیۆن یۆرۆ غەرامە بداتە ئالێگری و دەستەی هونەری یانەكە.

كە ئەوەش زۆر لەسەر ئیدارەی یانە ئیتاڵییەكە دەخات و لە ئێستادا بەناچاری دوبارە متمانەیان پێبەخشیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ڕەخساندنی هەلی کار کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپێكەوتنی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share