یەرەکە: تورکیا لە باشوور شکستیهێناوە ئێستا پەلاماری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و شەنگال دەدات

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیاریی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆسەر چیای ئاسۆس بڵاوکردەوە، بەپێی یەرەکە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، لە نیوەڕۆی 22ی نیساندا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیانکرد، لە بۆردوومانەکەدا هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، تەنها زیان بەر باخەکانی ناوچەکە کەوتووە.

یەرەکە دەڵێت، تورکیا لە چیای زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شکستی هێناوە، ئێستا هێرش دەکاتەسەر ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و شەنگال.

دوێنێ هەینی لەکاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای ماوەت کرد.

بابەتی پێشتر

تین هاگ هەڕەشە لە ئەستێرەكانی مانچستەر یونایتد دەكات

بابەتی دواتر

سعودیە و ئێران گەڕی پێنجەمی گفتوگۆكانیان لە بەغداد ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share