ئەمشەو یاری لوتکە دەکرێت؟ یوڤی ئامادەیە و ناپۆلی نەجوڵاوە

بڕیارە ئەمشەو، یەک شەممە ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی چواری خولی پلە یەکی ئیتاڵیا لە نێوان یانەکانی یوڤانتۆس و ناپۆلی لە ئالیانز ستادیەم ئەنجامبدرێت، تاوەکو ئێستا ناپۆلی گەشتی بەرەو شاری تۆرینۆ نەکردووە.

یانەی ناپۆلی بە فەرمی ئاشکرایکرد کە هەردوو یاریزان ئیلجیف ئیلماس و پیۆتەر زیلینسکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەو هۆیەشەوە لیژنە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا داوای پاراستنی چەند یاریزانێکی دیکەیان کردووە، کە بەرکەوتەی دووانەی تووشبوبوون.

یانەی ناپۆلی ئەمشەو کاتژمێر (9:45) بڕیارە لە ئالیانز ستادیەم ببێتە میوانی یانەی یوڤانتۆس، بەڵام یانە شینە ئاسمانییەکە بەرەو شاری تۆرینۆ گەشتی نەکردووە و نەزانراوە، ئایا لەلایەن دەزگا پزیشکییەکانی ئیتاڵیاوە ڕێگرییان لێکراوە، یاخود لەسەر ڕاسپاردەی دەسەڵاتی تەندروستی ناوخۆیی ناپۆلی گەشتیان نەکردووە.

لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس بە ڕاگەیەنراوێک ئاشکرایکردووە، ئەمشەو لەناو یاریگا لە کاتی دیاریکراودا ئامادە دەبن، واتا فشاردەکەن تاوەکو یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوە بۆیان ئەژماربکرێت (ئەگەر ناپۆلی لەناو یاریگا ئامادەنەبێت).

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ناوخۆی ئیتاڵیا (سیریا ئەی) کە بە پڕۆتۆکۆلەکانی یوێفا پاڵپشتیکراوە، هەر یانەیەک ئەگەر 13 یاریزانی ئامادەبێت بە گۆڵپارێزەوە (بەلایەنی کەمەوە گۆڵپارێزێک)، ناچاردەبن ڕوبەروبوونەوەکانی وەرز بەرانبەر ڕکابەرانیان ئەنجامبدەن، تەنها ئەو یارییانە ئەنجامنادرێن کە یەکێک لە جەمسەرەکانی بەلایەنی کەمەوە لە یەک هەفتەدا دە یاریزانی تووشی کۆرۆنا دەبێت.

بابەتی پێشتر

واین ڕونی: ئەوەی مانچستەر یونایتد بەدوایدا دەگەڕێت سانچۆ نییە

بابەتی دواتر

کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرمینیا: لە جەنگ نیم و یاریدەی وڵاتەکەم دەدەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share