پەیامێك لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران دەكات و دەڵێت،”بە درێژایی مێژوو تا ئەمڕۆش، ڕۆژنامەگەریی كوردی ڕووبەڕووی دەیان بەربەست و كاری سەخت و دژواربووەتەوە”.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەپەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردی و داگیرساندنی مۆمی 24  ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان دەكات.

سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت، “جارێكی دیكە پشتیوانیی خۆمان بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەنووسە بەرپرس و بوێر و ڕاستبێژەكان دووپاتدەكەینەوە و هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و چەسپاندنی پرەنسیپە گشتییەكانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ”.

لەپەیامەكەی سەرۆكی پەرلەماندا هاتووە، بە درێژایی مێژوو تا ئەمڕۆش، ڕۆژنامەگەریی كوردی ڕووبەڕووی دەیان بەربەست و كاری سەخت و دژوار بوونەتەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر دەستی ڕۆژنامەنووسانی سەنگین و پڕۆفیشناڵ بەسەر سەختییەكاندا زاڵبووە و گەیشتووەتە ئاستی ئەمڕۆ كە لە هەرێمی كوردستان دەیان ڕۆژنامە و دەزگای میدیایی و میدیاكاری جدی و سەنگین هەن و كاریگەرییان لەسەر بڕیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری هەیە.

بابەتی پێشتر

سنووری شارباژێڕ بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە كاریگەریمان لەسەر دروستناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چارەسەر دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەشیان دروستکردووە و یەکشەممەی داهاتوو…
Total
0
Share