سنووری شارباژێڕ بۆردومانكرا

قایمقامی قەزای ماوەت ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی كوێرەكانی كە بەشێكە لە چیای ئاسۆس بۆردومانكراوە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.

كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 10:10خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی ناوچەی كوێرەكانی كراوە كە پێنج كیلۆمەتر لە گەڵاڵەوە دوورە و بەشێكە لەچیای ئاسۆس.

ئاماژەی بەوە كرد، تائێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراون و بۆردومانكردنی ناوچەكە دوورە لە ئاوەدانی و گوماندەكرێت ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە سەر بە توركیا بن و لەڕابردوودا ئەو سنوورانە تەنها لەلایەن توركیاوە بۆردومانكراون.

ئاشكرایكرد،زانیاریی هەڵە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە بینای باڵەخانەیەك لە سنوورەكە بۆردومانكراوە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگاکان دامەزرێندراون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ِ ناوی ئەو 30 کەسەی بڵاوکردەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە…
Total
0
Share