پۆلیسی هەولێر ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەر ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان بڵاویكردەوە، نوسینگەی عەنكاوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر.م.ع.) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا لاندکرۆزەر) لە کۆمپانیایەک لە شارۆچکەی عەنکاوە، دەستگیرکرد.

تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەندکرا، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share