قەرەیلان: نامانەوێت شەڕی كورد و كورد دروستببێت بەڵام هەموو شتێک سنووری هەیە

موراد قەرەیلان دەڵێت، “نامانەوێت شەڕی كورد و كورد دروستببێت، بەڵام هەموو شتێک سنووری هەیە، ئێمە هێزێکی فیدایین و لە کەس ناترسین”.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی گەل – نەپەگە، لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا باسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشینی كرد.

پەكەكە، پارتی تۆمەتباردەكات بەوەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا هاوكاری توركیایە، لەو بارەیەوە قەرەیلان وتی، “ساڵی پار پەدەکە پشتگیریی هەمان ستراتیژی دەوڵەتی تورکی کرد و هاوکارییان کردن، ئەمەیان چۆن کرد؟ گەمارۆی گەریلایان دا، پەرەیان بە سیخوڕ دا و سیخوڕییان بەسەر گەریلاوە کرد، کەمینیان بۆ گەریلا دانا، لە خەلیفان دووجار هێرشیان کردەسەر گەریلا و گەریلایان شەهیدکرد، هەروەها بەرپرسانی باڵای پەدەکە لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورک چاوپێکەوتن دەکەن، ئەمساڵیش پەدەکە هەنگاوێک زیاتر هاتووەتە پێشەوە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک”.

قەرەیلان جەختدەكاتەوە كە بوختان بۆ پەدەکە ناکەن و ئەوەی دەربارەی ئەوان وتوویانە ڕاستییە و ڕایگەیاند، “لە دوای هەموو کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک، سەرانی تورک خۆیان ئاشکرایانکردووە، کە تێڕوانینیان لەبارەی پەکەکەوە وەک یەکە و هاوبەشی یەکترن، هەروەها ئەردۆغانیش خۆی چەندین جار ئەمەی وتووە، کۆتاجاریش بینیمان دوای کۆبوونەوەی سەرانی پەدەکە و تورکیا، لە ئاسمان و زەمینەوە هێرش بۆسەر گەریلا دەستیپێکرد، ئەمە شتێکی ئاشکرایە”.

فەرماندەی نەپەگە دۆخەكەی ئێستا بە مەترسیدار ناودەبات و دەڵێت، “ئێمە زۆر هەوڵمان داوە کە شەڕی کورد و کورد دروست نەبێت و نەکەوینە بەرامبەر یەکتر، من زۆر هەوڵمدا بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدا و هەموو بەڕێوەبەرییمان هەوڵیانداوە و بەم ئاراستە کاریانکرد. ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە ڕێگریی لەم شەڕە بکەین و ئێستاش دەمانەوێت ڕێگریی لێبکەین”.

ڕاشیگەیاند، “ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە ئەم شەڕە ڕووبدات بۆ ئەوەی کورد لە دژی یەکتر بە شەڕدا بدەن، ئێمە نامانەوێت شتی وا ڕووبدات، بەڵام هەموو شتێک سنوورێکی هەیە… ئێمە هێزێکی فیدایین و لە کەس ناترسین، بەڵام ئێمە نامانەوێت ئەم شەڕە دروستببێت کە کورد لە دژی کورد شەڕبکات”.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ بوون بە پاڵەوانی وەرز پێویستی بە چییە؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر تەرمی ژنێک بە "سەربڕدراوی" گەیەنرایە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share