لە هەولێر تەرمی ژنێک بە “سەربڕدراوی” گەیەنرایە نەخۆشخانە

ئەمڕۆ لە هەولێر تەرمی ژنێک بە “سەربڕدراوی” گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.

دکتۆر کاروان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێرێک بەر لە ئێستا ژنێک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، کە چەقۆ لە ملی درابوو، بەڵام سەری بە تەواوەتی لە جەستەی نەبووبووەوە”.

دەگوترێت ئەم ژنە، “لەلایەن مێردەکەیەوە” ئەم کارەی لەگەڵدا کراوە و لە ئێستادا تەرمەکە ڕادەستی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست تۆڕی میدیایی ئێستا گەیشتوون، ژنەکە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵدایە و خاوەنی چوار منداڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە شارەکە لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، زیاتر…
زیاتر ببینە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: ئەو بڕەی بۆ مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاریکراوە زۆر کەمە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان کوردستان پاش کارابوونەوە، ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە بۆ…
Total
0
Share