ماهیر حەسەن: جارێ پیر نەبووم

هونەرمەند و دەرهێنەری کورد، ماهیر حەسەن، باس لە کارەکانی داهاتووی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات و لەسەر کوژانەوەی 57یەمین مۆمی ژیانی دەڵێت، “جارێ پیر نەبووم”.
ماهیر حەسەن بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی وت، “ئێستا سەرقاڵی کاری دەرهێنانم بۆ زنجیرە درامایەک کە هەم کۆمیدییە و هەم ڕەخنەییە، کاری بۆ دەکەم و هیوادارم لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا بتوانین پێشکەشی بینەری خۆمانی بکەین”.
لەبارەی پێخستنەناو ساڵێکی تری تەمەنییەوە، ماهیر حەسەن دەڵێت، “من پێموایە نزیکبوونەوە لە پیربوونی جەستە، جۆرێک بەرپرسیارێتییە، مرۆڤ کە پیردەبێت پێویستە ببێتە خاوەنی کۆمەڵێک پرەنسیپ بەرامبەر دەوروبەری و هەوادارانی”.
ماهیر حەسەن پێیوایە پیربوون سیمایەکی جوانە و مرۆڤیش دەبێت هەست بە جوانییەکی دیکە بکات کە پیری پێی دەبەخشێت.
ئەو هونەرمەندە هیوادارە بەو کارەی کە لە ئاییندەدا وەک زنجیرە درامایەک نیشانی بینەران دەدرێت، زیاتر لە ئاست ئەو خۆشەویستییەدا بێت کە خەڵک بۆ ئەوی دەردەبڕن.
ماهیر حەسەن، وەک ئەکتەرێکی کۆمیدی خاوەنی هەوادار و بینەرێکی زۆرە و هەمیشە ناوی لەگەڵ هونەرمەند (ئەحمەد جۆڵا) دا دێت، کە بینەرانی بە پێشەنگ و نوێکەرەوەی “کۆمیدیای کوردی” دادەنێن.
بابەتی پێشتر

پاش 16 ساڵ جارێكی دیكە كیا لۆگۆی خۆی گۆڕی

بابەتی دواتر

"گرانبوونی غازی ماڵان بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بووە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share