ڕیاڵ مەدرید بۆ بوون بە پاڵەوانی وەرز پێویستی بە چییە؟

ڕیاڵ مەدرید بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی، نزیک بووەتەوە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا بۆ 35 جار لە مێژووی خۆیدا.

ڕیاڵ مەدرید لە دوو یاریی یەک لە دوایەکدا بردنەوەی بەرامبەر ئیشبیلیە لە یاریگای سانچێز پێزخوان، پاشان بەرامبەر ئۆساسۆنا لە یاریگای ئیل سادار تۆمار کرد، بە 78 خاڵەوە لووتکەی ڕیزبەندیی لالیگای گرت و 17 خاڵ پێش نزیکترین ڕکابەری کەوتووە (ئەتلەتیکۆ مەدرید).

ڕیاڵ مەدرید لە کۆی پێنج یاریی داهاتوو، تەنها پێویستی بە چوار خاڵ هەیە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی بەرشلۆنە و یانەکانی دیکە.

کوڕانی ئەنچیلۆتی دەتوانن هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆل ناسناوەکە مسۆگەر بکەن، بەو مەرجەی بەفەرمی بەرشلۆنە بە یەکسانبوون، یان دۆڕاندن بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد تۆمار بکات.

ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات، ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 8ی ئایار ناسناوی لالیگا لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکلایی بکاتەوە، بەو مەرجەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی پێشتر بەرامبەر ئیسپانیۆل براوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share