هەپەگە ئاماری شەڕی بڵاوكردەوە.. 87 سەربازی توركیا كوژراون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕایگەیاند، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا،87 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و15 سەربازی دیكەش برینداربوون.

بەپێی نوێترین ڕاگەیەندراوی هەپەگە كە دوایین ئامارەکانی ئۆپەراسیۆنی “كلیل چنگ”ی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 87 سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، کوژراون، 15 سەربازی دیكەش برینداربوون.

هەپەگە جەختیشی كردووەتەوە، لەو سێ ڕۆژەدا گەریلا دوو فڕۆکەی بێفڕۆكەوانی سیخوڕییان خستووەتە خوارەوە و دوو هێلیكۆپتەریشیان پێکاوە.

پێشتریش زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كەجەگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو، كە توركیا لە سێ قۆڵەوە شكستیهێناوە و بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكاریی سەربازانی توركیا دەكات تا لە ڕێگەی زەمینی-یەوە بیانگوازێتەوە شیلادزێ و چیای كوڕەژار.

بابەتی پێشتر

لە بۆرسای تورکیا بۆمبێک بە پاسێکی گواستنەوەی زیندانیاندا تەقییەوە

بابەتی دواتر

لە بەغداد خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت.. لە هەرێم تۆز و خۆڵێكی سووك دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share