سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی لەناو شاری سلێمانی لە سنووری دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی یەك لە گەڕەكەكانی ئازادی، شەهیدانی ئازادی و گۆیژە لە مەڵبەندی 10 لە سنووری بەكرەجۆ دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی توانیویه‌تی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌ مێژوویی ناوبردووه‌ كه‌…
Total
0
Share