لە بۆرسای تورکیا بۆمبێک بە پاسێکی گواستنەوەی زیندانیاندا تەقییەوە

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری بۆرسای تورکیا بۆمبێک بە پاسێکی گواستنەوەی زیندانیانی شارەکەدا تەقیەوە و بەهۆیەوە پاسەوانێک کوژرا و هەشت زیندانیش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌نی كارامان له‌ شه‌قامی پیشه‌سازیی مودانیا له‌ كاتی تێپه‌ڕینی پاسه‌كه كه‌ پاسه‌وانانی گرتووخانه‌ی له‌ بورسا ده‌گواسته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕوویداوە.

سەرچاوەکان باس لە کوژرانی پاسەوانێک و برینداربوونی هەشت زیندانی دەکەن، بەڵام میدیای فەرمیی تەرکیا ڕایگەیاندووە، پاسەوانێک کوژراوە و چوار پاسەوانیش برینداربوون.

ئەو پاسەی بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە 30 کەسی تێدابووە و تایبەتبووە بە گواستنەوەی زیندانییەکانی شاری بۆرسا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێترین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی ئاگادارکرانەوە

تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بارەی نوێترین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە جۆ بایدن، سەرۆک ئەمریکا و کاملا…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share