نوێترین زانیاری لەبارەی مانگرتنی بەندكراوانی بادینانەوە

ڕێكخراوێك لەسەر زاری یەكێك لە بەندكراوانی بادینان دەڵێت، زۆرینەی بەندكراوی بادینان مانیان لەخواردن گرتووە و هەندێكیان ئاویش ناخۆنەوە.

ڕێكخراوی تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی (Christian Peacemaker Teams) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی CPTدا ئەنجامدا و وتی، “بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان 81 زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە”.

شێروان شێروانی داواشیكردووە، خەڵکی لە دەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانیی بەندكراوان چالاکی بنوێنن، هەروەك نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی نیشانداوە کە تاوەکو ئێستا دادگایینەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە.

ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە (شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید) گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.

لەو چێوەیەدا بڕیارە سبەی (بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی) ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

تیمی CPT داوای دادگاییەکی دەستبەجێ و دادپەروەرانە دەکات بۆ ئەو چالاکانەی بادینان، بۆ ئەوەی بتوانن بەزوویی بە خانەوادەکانیان شادببنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە لەیەکتری دابڕاون.

لە 7ی ئابی ڕابردوو تیمی پارێزه‌رانی چالاكوانانی بادینان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە بەندكراوان “زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆریان بۆ دەهێنرێت” لای خۆیەوە بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە دەستگیركراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دۆخی بەندكراوان وەك خۆیەتی و ئەوان داوایانكردووە ئەوانەی لە ئاسایشی گشتی گیراوان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر، یاخود چاکسازیی زەرکا لە دهۆک بەتایبەت پێنج چالاكوانە سزادراوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share