بەشێكی دیكەی شاخی گۆیژە سەوز دەكرێت

شاخی گۆیژە

پڕۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژە درێژەی هەیە، بەڕێوەبەری دارستانی سلێمانی دەڵێت، سەرەڕای ئەو 800 دۆنمەی لەلایەن چوار كۆمپانیاوە خزمەتدەكرێت، خۆشیان ئامادەكارییان بۆ سەوزكردنی بەشێكی دیكەی شاخەكە كردووە و دەستپێدەكەن.

هاوكار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژە كە 800 دۆنمە، لەئێستادا لە ساڵی دووەمیایەتی، نەمامەكان بەشێوەیەكی زۆر باش سەوز بوون و لەلایەن چوار كۆمپانیاوە خزمەت دەكرێت.

وتیشی، “رووبەرەكە بەسەر چوار كۆمپانیاكەدا دابەشكراوە، ئەوان كاری چاندنیان ئەنجامداوە و ئێستا لە قۆناغی ئاودانیان، نەمامەكان سەوز و گەورەبوون”.

پڕۆژەكە بەشێوەیەكی گشتی سەركەوتنی بەدەستهێناوە، وەك ئەوەی هاوكار جەلال ئاماژەی پێدا و وتی، ئەوانیش وەك بەڕێوەبەرایەتیی دارستان هاوكاری لە زیادكردنی نەمانەكان و خزمەتكردنیاندا دەكەن، بەتایبەت لە چاندنی نەمام لەجێی ئەو نەمامە چێندراوانەی بەهۆكاری (كاریگەریی كەشوهەوا، گرفتی نەمامەكە، باش خزمەتنەكردن یان نەخۆشییەوە) لەناودەچن.

بەدەر لەو 800 دۆنمە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی دەستیكردووە بە لێدانی چاڵی نوێ لەسەر شاخی گۆیژە، بەمەبەستی چاندنی نەمام.

هاوكار جەلال وتی، “تا مانگی پێشوو سەرقاڵی ئاودانی نەمامەكانی پێشوو بووین، لەم مانگەوە دەستمانكردووە بە لێدانی چاڵی نوێ بۆ چاندنی نەمامی نوێ و بەمنزیكانە دەستپێدەكەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو 15 هەزار نەمامیان لە سنووری پڕۆژە دارستانەكانی پارێزگای سلێمانی چاندووە، بەڵام ئەمساڵ دەیانەوێت لە هەر پڕۆژەیەكدا سێ بۆ پێنج هەزار نەمام بچێنن و ئاستی سەوزكردنی پرۆژە دارستانەكانیان زیادبكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان خاوەن 28 پڕۆژە، 11 هۆبە و پێنج نەمامگەیە، بەپێی پلانەكە، ژمارەی چاندنی نەمام لەمساڵدا چەند هێندەی ساڵی رابردوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.…
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان ڕێوشوێنێكی بۆ دادەنرێت و وەردەگیرێنەوە…
Total
0
Share