سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە پێشێلکاریی سەروەریی خاکی عێراق ناودەبات ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق قبوڵکراو نییە.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، “نیگەرانین لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەناو سنووری عێراقدا، دووبارەبوونەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەگەڵ بانگەشەکانی پێشوو بۆ ڕاگرتنی و ئەنجامدانی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەوبارەیەوە، قبوڵکراو نییە”.
سەرۆکایەتیی کۆمار جەختدەکاتەوە لە هەماهەنگی هاوبەش لەسەر لایەنە ئەمنییەکان، بەڵام گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی تاکلایەنە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە ئەمنییە هەڵپەسێردراوەکان ڕەتکراوەیە و پێویستە تورکیا ڕێزی سەروەریی عێراق بگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری فهرمیی دهوڵهتی عێراق و سیاسهتی دهرهوه بەبەردەوامی ڕهتكردنهوهی ئهو ههنگاوهیه كه عێراقه بكرێته گۆڕهپانی یهكلاكردنهوهی ململانێكان و سهروهرییهكهی پێشێل بكرێت و ههڕهشه لهسهر ئاسایش و سهقامگیریی دروست بكرێت.
سەرۆکایەتیی کۆمار هەر دوژمنکاری و هەڕەشەیەک بۆسەر عێراق لەلایەن هەریەکێک لە دراوسێکانییەوە ڕەتدەکاتەوە.
پیشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیای لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە ڕیزگرتنی سەروەریی خاکی عێراق کردەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لەلایەن وڵاتی تورکیاوە لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی بوونی پەکەکە لەو ناوچانە دەستیپێکردووە.