سێ تەقینەوەكەی ئەفغانستان لە خوێندنگەیەكی گەڕەكێكی شیعەكان ڕوویانداوە

ئەمڕۆ سێشەممە سێ تەقینەوە لە خوێندنگەیەكی كوڕان لە كابول ئەنجامدران و قوربانیی هەن.

تەقینەوەكان لە گەڕەكی دەشتی بەرچی لە خۆرئاوای كابول كراون كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی سەر بە مەزهەبی شیعەن و پێشتر داعش كردەوەی تیرۆریستیی لەو گەڕەكەدا ئەنجامداوە.

خالد زەدران وتەبێژی پۆلیسی كابول لە تویتەر هەواڵەكەی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، “تەقینەوەكان لە خوێندنگەی عەبدولڕەحیم شاهد ڕوویانداوە و قوربانی لەناو برا شیعەكانماندا هەن”، بەبێ ئەوەی ژمارەی قوربانییەكان ئاشكرابكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئێمە هەمیشە بەدوای ئاشتییەوەین بەڵام ئەمەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی “هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامییەوەیە، بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی…
Total
0
Share