كەشناسی زانیاریی لەبارەی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەخاتەڕوو

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، ڕوودانی بومەلەرزەیەكی لە خۆرهەڵاتی كوردستان ئاشكراكرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و دەڵێت، كرماشان و قەسری شیرینی هەژاندووە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:54 خولەك بە كاتی كوردستان، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی كرماشان و قەسری شیرینی هەژاندووە بە قووڵیی 15 كیلۆمەتر و دووریی 23 كیلۆمەتر لە خانەقینەوە. بومەلەرزەكە لە خانەقین و ناوچەكانی گەرمیان هەستیپێكرا.

لەبارەی هەڵكەوتەی جوگرافیی كوردستان و كاریگەرییەكانی بومەلەرزە لەسەری، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی وتی، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە لێواری پلێتی تێكتۆنیی عەرەبی كە هاوسێیە لەگەڵ پلێتی تێكتۆنیی ئۆراسیا و نزیكە لە پشتێنەی بومەلەرزەیی كە لە ناوچەكانی ئەڵپەوە درێژدەبێتەوە و بە ناوچەكانی جەبەل تاڕق و دەریای ناوەڕاست و شاخەكانی تۆرۆس و زاگرۆس-دا تێپەڕدەبێت و دادەكشێتەوە بۆ چیای هێمالایا و بومەلەرزە لەم ناوچانەدا ڕوودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هۆشداری لە بەکارهێنانی جۆرێک لە بۆیلەر دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، زۆربەی ئەو بۆیلەرانەی هاوڵاتییان لەژێر گەرماوی ماڵەکانیاندا بەکاریدەهێنن لەرووی تەکنیکییەوە کێشەیان هەیە و…
Total
0
Share