چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەستپێشخەرییەكی نوێ ڕادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و لایەنە هاوپەیمانەكانی كۆببنەوە و دواتر دەستپێشخەرییەكی نوێ ڕابگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگی و هێزە هاوپەیمانەكانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن و دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی ئێستا ڕادەگەیەنن.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، دەستپێشخەرییەكە لەبارەی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و پێكهێنانی حكومەتە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بە فەرمی دەیدەنە هاوپەیمانیی سێ قۆڵی و لایەنەكانی دیكە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر موقتەدا سەدر 40 ڕۆژی وەكو دەرفەت دابووە چێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەت و دەستپێشخەرییەكەی عەممار حەكیمیش تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە لایەنەكان لێكنزیك بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

"هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن"<br>‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئێران پەیامێکی توند بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.. دڵی وڵاتەکەتان دەکەینە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share