دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەیری یاری تۆپی پێ دەکات

لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی خولی 77 ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیپلۆماتکارێکی عێراقی سەیری یاری تۆپی پێ دەکات و وەزارەتی دەرەوەش لەو بارەیەوە هاتەدەنگ.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ” وەزارەتی دەرەوە لێکۆڵینەوە لەو وێنەیە دەکات کە بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی خولی 77 ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەیەوە سەیری یاری تۆپی پێ دەکات”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” وەزارەتەکە ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت دەگرێتە بەر تایبەت بە دیپلۆماتکارەکە”.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەفتەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی وەفدێک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە…
Total
0
Share